ئایا وەرزش مەترسیەکانی شێرپانجە کەمدەکاتەوە



كوڵزار فه‌ره‌ج - 

توێژینەوە نوێکان دەریان خستوە کە وەرزش کردنی بەردەوام  لەسەدا بیستی  مەترسیەکانی جۆری ژێر پەنجە کەمدەکاتەوە،  دکتۆر مارک سیگڵ  کە پرۆفیسۆری دەرمانسازییە  لە زانکۆی نیۆرک دەڵێ ،یٔەو کەسانەی بە بەردەوامی وەرزش دەکەن لەسەدا بیست و حەوت مەترسی بە شێرپەنجەی جگەر کەمدەکاتەوە ،وەدەشڵێت یٔەو کەسانەی لە سەدا بیست و شەش وەرزش دەکەن  مەترسی توشبونیان بە شێرپەنجەی  سییەکان کەمدە بێتەوە ،، دکتۆر دەیڤد سەمەدی  کە پرۆفیسۆری تایبەتمەندە لە  دەستنیشانکردن و چارەسەری  نەخۆشیەکانی میزەرۆ و پرۆستات  دەڵێت رۆژانە  وەرزش کردن بۆ ماوەی  نیو کاتژمێر لە زۆربەی  شێرپەنجە دورت دەخاتەوە ، کاتێک وەرزش دەکەیت کێشی لەشت سوک دەبێت بەتایبەتی لە ژناندا و چەورییەکی  زۆر لەلەشیاندا دەسوتێت ، بەمەش رێژەی یٔیسترۆجین لەلەشیاندا کەمدەبێتەوەو  مەترسی بەتوش بونی شێرپرنجەی مەمک کەمدەبێتەوە، ھەروەھا رێژەی ھۆرمۆنەکان و یٔەنسۆلین کێشەی سەرەکی قەڵەوبونن،نوێتریین  لێکۆڵینەوەکان  لە زانکۆی تەکساس کراوە باشترین دیاری کەپێشکەشی  بە جوانی و جەستەی بکەیت  دوای وەرزشکردن  شوکلاتە بەشیرە ، چونکە زیاتر ھەست بە یٔاتامی و گەرانەوەی ھێز دەکەیت ، ماڵپەری ھێڵیس دای نیوزکی یٔەمەریکی گوتی توێژەرانی  سەنتەری  مایۆ کلێنیک سەلماندویانە کە بەتەمەنەکان  دەتوانن سودی زۆر لە یٔەنجامدانی وەرزشی رۆژانە  مەشقەکانی مێشک وەربگرن  بۆ یٔەوەی یادەوەریان بۆ بگەرێتەوە ، لەھەمان کاتیشدا بۆ نەمانی ھۆرۆنە زیان بە خشەکان بەسودە و رێگرە کە ژێر پەنجە جۆر بە جۆرەکان ،گرنگترین وەرزشی رۆژانر بەپێ رۆشتنەو  جێگەی زۆرێک لە وەرزشەکان دەگرێتەوە ، پێویستە بۆ رزگار بون لە نەخۆشیە دەرونیەکان و  یارمەتی تێکرای  رێکخستنی لێدانەکانی دڵ دەکات و ، ھۆیەکیشە بۆ سوتاندنی چەوری زیادەی لەش ،  بۆ بەھێز بونی کەسایەتی و متمانە بە خۆ بون  زیاد دەکات و ، بەخشینی وزەی زیاتر بەلەش یٔەمەش  بە سودە بۆ چالاک کردنی یٔەندامەکانی لەش بە تایبەتی  بۆ کۆیٔەندامی بەرگری لەش، چالاک بونی خانەکانی مێشک  یٔەمەش وادەکات کە مێشکی مرۆڤ بە ھێز بێت .


PM:07:49:29/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 2267 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌