‌ئیشبیلیە نزیكە لە ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی ئیشبیلیە نزیكە لە گواستنەوەی تاكیفوسا كۆبۆی یابانی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

كۆبۆ پاش ئەوەی ڕویكردە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەم وەرزە بە خواستن یاری بۆ یانەی ڕیاڵ مایۆركا ئەنجامدا تا ئەوەی ئەزمونی زیاتر لە خولی ئیسپانی وەربگرێت بەڵام وادیارە ڕیاڵ مەدرید بۆ ئەم وەرزەش پشت بە تواناكانی نابەستێت . 

بەرنامەی بەناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە كۆبۆ زۆر نزیكە لە چوون بۆ یانەی ئیشبیلیە بە خواستن بۆ وەرزی داهاتوو . 

بەرنامەكە باس لەوەش دەكات كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسانی یانەی ئیشبیلیە گفتووگۆیان لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید كردووە بۆ گواستنەوەی كۆبۆ بۆ ماوەی دوو وەرز نەك وەرزێك .



PM:03:43:29/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 2387 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌