پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و پاش ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێشكه‌شی كرا ، سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپارێزی یانه‌ی برایه‌تی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غداد كرد .
ئه‌و گۆڵ پارێزه دیاره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چوار نازناوی خولی عێراقی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ست هێناوه یه‌كێك بووه له گۆڵپارێزه دیاره‌كانی عێراق و یاری بۆ یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غدادیش كردووه و ئێستاش یه‌كێكه له گۆڵپارێزه دیاره‌كانی یانه‌ی برایه‌تی .
سه‌رهه‌نگ موحسین بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز و له ئه‌گه‌ری نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌مانه كردووه و له‌م وه‌رزه ده‌بێته گۆڵپارێزی ئه‌و یانه‌یه .