پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاری شه‌تڕه‌نج یه‌كێكه له یارییه جیهانییه‌كان و سالاَنه به سه‌دان پاڵه‌وانێتی جیاوازی له‌سه‌رجه‌م ولاَتانی جیهان بۆ ڕێك ده‌خرێت و زۆرێك له یاریزانانی پاڵه‌وانی ولاَتان نوێنه‌رایه‌تی ولاَته‌كانیان ده‌كه‌ن له پاڵه‌وانێتیه‌كانی جیهانی دا .
له 20 ی ته‌موووزی ساڵی 1924 دا فیدراسیۆنی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌و یارییه دامه‌زراوه و له ساڵی 1966 ه‌وه ڕۆژی 20 ی ته‌مووز بۆته ڕۆژی جیهانی یاری شه‌تڕه‌نج .
یاری شه‌تڕه‌نج له ولاَتی عێراق دا یارییه‌كی دیاری گۆڕه‌پانی وه‌رزشی یه‌و فیدراسیۆنی شه‌تڕه‌نجی عێراق سالاَنه به ده‌یان پاڵه‌وانێتی بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان ڕێك ده‌خات ئه‌مه‌و جگه‌له‌وه‌ی له ڕێگه‌ی پالاَوتنه‌وه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری ده‌كرێت بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان .
به هه‌مان شێوه یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان چالاكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه‌و له ڕێگه‌ی لقه‌كانی خۆیه‌وه پاڵه‌وانێتیه‌كانی پارێزگه‌كان و یانه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی كه گرنگی به یاری شه‌تڕه‌نج داوه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و هۆڵێكی تایبه‌تی به‌و یارییه هه‌یه كه به ده‌یان پاڵه‌وانی مه‌شق و ئاماده‌كاری تێیدا ده‌كه‌ن و ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی‌ی عێراق پێك دێنن ، جگه‌له‌وه‌ی خاوه‌ن ده‌یان نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كانی كوردستان و عێراقن و میدالیا و جامه‌كانی ئه‌وبه‌شه‌ش شاهیدی ده‌ستكه‌وته‌كانن .