ئومێد ئیبراهیم
ئه‌گه‌ر هه‌یه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 21ی ته‌مموزی 2020 قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان هه‌ڵبگیرێت و تاڕاده‌یكی زۆر ژیان ئاسایی ببێته‌وه، ئیدی هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ بێده‌نگی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان نامینێت و ده‌بێ به‌زووترین كات چاره‌نووسی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستانی وه‌رزی 2019-2020 یه‌كلابكاته‌وه، یاخود قسه له‌سه‌ر یارییه‌كانی وه‌رزی 2020-2021ی خوله‌كه بكات.
پێموایه له‌بێده‌نگی ئه‌وان، رۆیشتنی یاریزانانی خوله‌كانی كوردستان به‌ره‌و خولی نایابی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، راسته ره‌نگه یاریزانان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی تاكیش له‌ڕووی داراییه‌وه سوودمه‌ندبن، به‌ڵام به‌بۆچوونی من له‌هه‌مان كاتدا خولی نایابی تۆپی پیی یانه‌كانی كوردستان و وه‌رزشی كوردستانیش له‌ڕووی ئاسته‌وه زه‌ره‌رمه‌ندبێت.
له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته یاریزانان و یانه‌كانیش جدیتر له‌ڕابردوو قسه‌ی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه بكه‌ن و فشار بخه‌نه سه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان به‌درێژه‌پێدان یان به‌كۆتایی پێهێنان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی.