وەرزش لە كوردستان بێ ناونیشان وبێ پێناسەیە!.



زاگرۆس نانەكەلی

ئێمە لە كوردستان تا ئێستا كەلیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان بە مەرجەعی وەرزشی كوردی دەزانین،لە ساڵی 1991 تا 2005 وەرزشی كوردی زۆر حزبی بوو،دواتر لەپاشان یەكگرتنەوەی لیژنەی وەرزشی وئەنجومەنی باڵای  وەرزش لە 6-11-2006 یاساكەی لە لە پەرلەمانی كوردستان هەموار نەكراوە! واتە (14) ساڵە وەرزشی كوردی لە بێناونیشان وبێ پێناسەیە،بۆیە ناكرێت وناچێتە قاڵبی وەرزشێكی ئەكادیمی وتەندروست.

بۆیە بەر لە قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا،ئێمە قەیرانی هزر و هزری وەرزشی  و كارگێڕیمان هەیە!،ساڵی 2019 وڵاتێكی وەكو فەڕەنسا كە بە سمبولی مرۆڤپارێزی و جوانی هەژماردەكرێت،بڕیاریدا لە سەرۆك كۆمارە تا دوا فەرمانبەر دەبێت ساڵێك لە زانستی كارگێڕی بە ئیجباری بخوێنێت،ئەمە پەیامێكی گرنگە گەر ئێمە لێی تێبگەین،چونكە هەموو گەردوون و بوونەوەرەكان وهەسارەكان سەرەتا بە سستەم و دواتر یاسا وپاشان بەرێوەبردن ،یاخود كارگێڕی بەرێوەبەردن،بۆیە ناكرێت تۆ لە وڵاتێك بیت و وەرزش بە پێوویست نەزاندرێـت،چونكە تا ئێستا لە سیاسەتی كورد دەڵێن زۆر شت لەئێستادا لە وەرزش گرنگترە!!،نازانم لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991 واتە (29) ساڵە ئێمە وەكو كورد شتێكمان نیە پێی بڵێن وەرزش!،سەبارەت بە خولەكانی كوردستان بۆچی بەرێوە ناچێت و هەردەم بیر لە تۆپی پێ دەكەینەوە،یەكێك لە هەڵە زەقەكانی كورد ئەوەیە تەنها تۆپی پێ بە وەرزش دەزانین،كەچی بەس یارییەكانی ئۆڵۆمپی زیاتر لە (30) یارییە،ئێمە وەكو كورد تا ئێستا وڵاتێكی سەربەخۆنین تا بتوانین بەشداربین لە خول وپاڵەوانیەتییە جیهانییەكان بكەین،لە بەغدا بگرە لە هەموو عێراق ئێمە لە ماوەی (29) ساڵ لەهەموو یارییەكان چەند یاریزانمان سەركەوتووە بۆ هەڵبژاردەكانی عێراق؟،دواتر تیپی یانەكانی كوردستان تا چەند توانیوویەتیان لە پاڵەوانیەتییەكانی عەرەبی وئاسیەوی بەشداربێت وئەنجام بەدەست بێنن،وەرزشی كوردی لە قەل وكۆتر بووە،بۆیە جگە لە قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی هزری و قەیرانی كارگێڕی و قەیرانی زانستی وەرزشی، وەرزش لە كوردستان هیچ بوونی نیە،پاشان بڕیارەكانی وەرزشی لە كوردستان بێ پێناسەیە و بێ ناونیشانە،چونكە ئەوەی بڕیار لە وەرزش دەدا وەرزشوان نیە،بەڵگەیەكی سادە وساكار،تێكڕایی خولەكانی جیهان دەستی پێكردەوە و كۆتایشی دێت،بەڵام كە لە كوردستان بەرێوە ناچێـت،واتە بڕیاری وەرزشی نیە!.


PM:11:01:17/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 1478 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌