پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی كاتی تۆپی پێی عێراق واده‌ی ده‌ست پێكی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراقی بۆ وه‌رزی 2020 - 2021 ڕاگه‌یاند .
یه‌كێتییه‌كه بڕیاری داوه له به‌رواری 18 ی مانگی 9 ی 2020 یارییه‌كانی خوله‌كه به‌به‌شداری 20 یانه ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك له واده‌ی ئه‌نجام دانی ڕاكێشانی تیروپشكی خوله‌كه‌ش شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌ك سالاَنی ڕابردوو به دوو قۆناغی چوون و هاتن یاریه‌كانی ئه‌نجام بدرێت .