سەڵاحەدین سیامەند: من زۆرباشم لەماڵەوە كەرەنتینە كراوم


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

زاگرۆس نانەكەلی

سەڵاحەدین سیامەند یاریزانی نێودەوڵەتی دوای ئەوەی دووچاری كۆرۆنا دەبێتەوە ودەزگاكانی راگەیاندن هەواڵی بڵاودەكەنەوە،بۆیە بە پێوویستم زانی دوای چەند جارێك ئاگادارم كردەوە بەنامە و بۆ ئەوەی دڵنیای باری تەندروستی ببمەوە،كاپتن سەڵاحەدین سیامەند دوێنێ شەو خۆی پەیوەندی پێوەكردم.

سەرەتا زۆر سوپاسی تۆ وهەموو خەڵكی كوردستان دەكەم كەلە هەواڵم دەپرسن، لە سوید پێیان راگەیاندم هەواڵت لەسەر باری تەندروسیت من بڵاوكردۆتەوە گرنگیت پێداوە،من دوای ئەوەی دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم ولەزووترین كات چووم بۆ نەخۆشخانە،دوای پشكنێنێكی وورد و پزیشكەكان پێیان راگەیاندم كە باری تەندروستیم زۆر باشە وهەناسەسواریم نیە،بۆیە من پێوویستم بەمانەوە نیە لە نەخۆشخانە،لەئێستادا حاڵم زۆرباشە ومن لەماڵەوە كەرەنتینە كراوم وچارەسەرییەكان وەردەگرم بەپێی رێنماییەكانی پزیشك،بۆیە لەرێگەی بەرێزتانەوە سوپاسی خەڵكی كوردستان وعێراق و كوردانی تاراوگە وهەوادارنم دەكەم كە لە هەواڵم دەپرسن.

دواتر لەپەیوەندییە تەلەفۆنیەكە كاپتن سەڵاحەدین سیامەند باسی پرۆژەیەكی وەرزشی كرد كەبەنایازبوو كاری لەسەر بكات و لەم بارەیەوە ووتی: من هەر وویستم وەكو زانیاری رابگەیەنم بەر لە كۆرۆنا پرۆژەیەكی ئەكادیمی وپڕۆفیشناڵی زەبەلاحی وەرزشی لەگەڵ كۆمەڵێك وەرزشوان ئامادەمان كردبووو كاری لەسەر بكەین و وەرزشی كوردی بناغە و راستاڵێكی ئەكادیمی بۆ دابمەزرێنین و بیكەین بە بەرنامەی دوا رۆژ بۆ وەرزشی كوردی،بەڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا تێكڕایی پرۆژەكانی ژیانی مرۆڤی وەستاند،بۆیە دوای نەمانی ئەم ڤایرۆسە و ئومێد دەكەم بتوانین ئەم هەنگاو نایابە كاری لەسەربكەین.

جێگای ئاماژەپێكردنە سەڵاحەدین سیامەند یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بووە و لەرێكەوتی 30-7-1980 لەشاری هەولێر لەدایكبووە،سەڵاحەدین یكێك بووەلەو یاریزانانەی لە هەڵبژاردەی لاوانی عێراق ساڵی 2000 بوون بە پاڵەوانی ئاسیا وبەشداری پالاوتنی مۆندیالی 2002 لەگەڵ هەلبژاردەی عێراق كردووە،هەروەها بەشداری (جامی كەنداوی 17) ی قەتەڕی ساڵی (2004)ی كردووە،سەڵاحەدین خێزاندارە وئێستا لە وڵاتی سوید دەژی.


PM:03:08:11/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 1095 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌