هه‌رێز جه‌مال
كۆرۆنا به ( بوون و نه‌بوونیه‌وه) بووه نیعمه‌تێكی باش بۆ چه‌ندین كایه‌ی ژیان له كوردستان كه ببێته بیانوو تاوه‌كو پینه‌و په‌ڕۆی گهندهڵیهكانیانی پێ بشارنه‌وه‌و شانبه‌شانی حكومه‌ته ٢٩ ساڵییه‌كه‌ی كوردستان درێژه به پرۆسه‌ی خنكاندنی ژیان بده‌ن .
كایه‌ی وه‌رزش كه به‌هۆی نه‌بوونی سیستمێكه‌وه ساڵانه هه‌ر دێت و ده‌ڕوات یه‌كێكه له كایه فشۆڵهكانی ژیان، ئه‌م لایه‌نه گرنگه گرنگه‌ی ژیان له‌م هه‌رێمه بۆ هه‌ندێك بووه به نیعمه‌ت بۆ هه‌ندێكی تر بۆته نه‌گبه‌تی .
ماوه‌ی چوار مانگ زیاتر به حكومی كاره‌كه‌م ئاگاداری ره‌وشی ته‌واوی یاریزانان و یانه‌كان و وه‌رزشم ، ده‌یان یاریزان هه‌بووه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووم تاوه‌كو له رێگه‌ی راگه‌یاندن یان نووسینێكه‌وه یان چوونه نێو بابهتهكان داوایه‌كیان بۆ بكه‌ین تۆزێ ئاوڕیان لێ بدرێته‌وه‌و تۆزێ له‌و مافه‌ی هه‌یانه بۆیان بگه‌ڕێته‌وه ، ئاخر تۆ دینیتان وه‌رزشكارو یاریزان له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و ته‌نانه‌ت دراوسێش له‌وپه‌ڕی رهفاهیهتن ، ته‌نیا له‌م وێرانه‌یه له تاو قوتی ژیان ، یاریزان پۆلیس و پێشمه‌رگه‌و شۆفێری ته‌كسی و ده‌لاك و فیته‌رو عه‌ره‌بانه به ده‌ست و له دوكانی شوشه‌وات ئیش ده‌كه‌ن .
من خه‌تای یانه‌كان ناگرم كه یاریزان ده‌چێته لایان و گرێبه‌ست ده‌كات ، چونكه یاریزانی ئێمه كاتێك مافی ده‌خورێت نازانێت رووبكاته كوێ ، یاریزان هه‌بووه ٢٠٠ ملیۆنی خوراوه هه‌ر لوشكه لوشك و پۆستی فه‌یسبووكی كردووه بێ ئاگا له‌وه‌ی ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ی ئیمزای له‌سه‌ر كردووه له هیچ دادگایه‌ك ئیمزای له‌سه‌ر نه‌كراوه ، یه‌ك یاریزانی كوردمان نییه راوێژ به یاساناسێك یاخود پارێزه‌رێكی هه‌بێت ، یاریزان هه‌یه یه‌ك بڕگه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ناخوێنێته‌وه دێت ئیمزایه‌ك ده‌كات ده‌ی ئیتر چۆن دێیت سكاڵا ده‌كه‌یت .
ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه بۆ ناوبژیوانان به‌رێزه‌كانیش سه‌د له‌سه‌د راسته تو دینتان ناوبژیوانتان بینیووه به سێ هه‌زار ناوبژیوانی بكات و پاره‌كه‌شی پێ نه‌به‌خشن؟
من نالێم ته‌واوی یانه‌كان خوارو خێچن ، هه‌ندێك یانه به تایبه‌ت له شاری (سلێمانی ) ئاگادارم به زیاده‌وه مووچه‌ی خۆی و گرێبه‌ستی به‌خشیووه به یاریزان ، یاریزان هه‌بووه شه‌قی له تۆپ نه‌داوه پێكانی هه‌بووه گرێبه‌ستی دراوه‌تێ، به پێچه‌وانه‌وه یانه‌ش هه‌بووه خاوه‌نی ده‌یان شوقه‌و مۆڵ و بازاڕ‌و دوكانن ، چاوی بریوه‌ته ٧٥ و ١٠٠ و ١٥٠ هه‌زاری یاریزان و راهێنه‌رو یه‌ك فلسی نه‌داوه .
بۆیه له‌مه‌ودا ده‌بێت ئه‌وانه‌ی باسم كرد ببنه ده‌رسێك هه‌م بۆ راهێنه‌رو هه‌م بۆ یاریزان چی تر به قوڕو ته‌پاڵه گرێبه‌ست نه‌كات و وه‌رزش نه‌كات ، چونكه هه‌ر تووشی ئه‌م شتانه ده‌بێته‌وه ، ده‌بێت لایه‌نێكی حكومه‌ت كه ( نایاته سه‌ر هێڵ) سنوورێك بۆ ئه‌م مناڵ بازارییه دابنێت ، یاریزان و وه‌رزشكاری كورد پێویسته خۆی رێك بخاته‌وه ، عه‌یبه به یاریزانێكی عه‌ره‌بی ناوه‌راست و باشووری پێ ناكرێت كه زۆرینه‌یان بریكارو پارێزهرو رێگه‌ی یاساییان هه‌یه هێز نییه یه‌ك سه‌نتیان لێ بخوات ، توخوا مهكروزێرهوهو مه‌منوونی كه‌س مه‌به به‌م شێوازه‌ت یاری بۆ بكه‌ی ، تۆ خه‌وتوویت زۆری یانه‌كان خه‌ریكی بزنس و پاره كۆكردنه‌وه‌ن به ناوی وه‌رزشه‌وه، با چیتر یاریزان و راهێنه‌ری كوردی ئه‌وه‌نده به داماوی نه‌بینین .