گوڵزار فهرهج -
وەرزش یۆگایەکی رۆحیە ، لەگەڵ ئەقڵ و جەستە و ھۆشدا ، فێری دان بە خۆگرتن و رەوشتی بەرز و قبوڵکردنی ئەوانی تردا دەکات ، کە داوا لەگروپێک دەکرێت دۆران و شکست قبوڵ بکەن ، دەگوترێ بە گیانێکی وەرزشیەوە مامەڵە بکەن ھەروەک چۆن مۆسیقا خۆراکی گیانە ، وەرزشیش ھیچ کەمتر نیە لە مۆسیقا و پێویستیەکی حەتمیە و جوانی ژیانە بە وردەکارییەکانیەوە .
وەرزش کردن ماڵیکردنی مرۆڤەکانە لەرووی قسە و ئاخاوتن و باوەر مەندی و توندوتۆڵ ییەوە و فاکتەرێکی فەرھەنگیشە کەڕێگە نادات پەستی و ئاڵۆزیەکانی چ جەستەیی چ رۆحی روبدات رۆژانە ،، مادەم ھەر قسەم کرد با دیاردەیەکی تر باس کەم ، ئێمە لەکاتی تەندروست و رەوش دروستیدا ئەوەندە بەزە برو ھەژموون وخود پەسەندین کەشتە جوانە بچوکەکانی ژیان نابینین ،، ھەتا ئەو دەمە نەبێت کە بێ تاقەتی بێ ئاقیبەتمان دەکات و لە بنیادەمێکی زیتەڵەوە دەمانکات بە لاکەوتەیەکی سەر قەرەوێڵە ئهوکات پەنا بۆ وەرزش دەبەین و وەرزش ئەکەین بەچارە سەر بەڵکو ئەبێت لەشێنەییدا بایەخ بەتەندروستی و وەرزشی بدەین کە جەستەمان ئەتوانێت بیکات سودو چێژی لێ ببینێ ، لەش و لاری وەرزشی رەوتی ژیانی گەشترە وەک لە مرۆڤێکی ئاسایی ، ھەروەک چۆن بیلبیلەی چاوی نابینا ئیرادەی بەھێزی دیتنی نەدیتراوە بۆیە لەکۆری زۆرانبازی ژیانداچاوساغە ،، وەرزش گرەوی بردنەوەی شیرینی خەونی لەش ساغییە ، ھەرچەند زەحمەتێکی جەستەیی بۆ دەدەین بەڵام کاتی تەندروست بوون لەكهشێکی ئارام بەروبومەکەیەتی چنینەوەی بەھایایەکی تر ئەدا بە بوون.