پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵندا ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ببێته ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه .
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینگیتۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه كومان ئاماده‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك یه‌ك ساڵ له ئێستاوه ڕاهیبَنه‌رایه‌تی به‌رشه‌لۆنه وه‌ربگرێت له جێگه‌ی كیكی سیتین .
له ماوه‌ی ڕابردوودا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌وڵی زۆری‌دا كومان له جێگه‌ی ڤالڤێردی بكاته ڕاهێنه‌ری به‌لاَم به‌هۆی یارییه‌كانی یۆرۆوه ئه‌و ڕاهێنه‌ره داواكاری یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و له ئێستاشدا كه یۆرۆ بۆ 2021 دواخراوه كومان ئاماده‌یه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ڕاهێنه‌رایه‌تی به‌رشه‌لۆنه وه‌ربگرێت .