زۆزگ پاڵه‌وان بوو




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ خانزاد حه‌وته‌م پاڵه‌وانێتی‌ كراوه‌ی‌ شه‌تره‌نجی‌ ئۆن لاینی‌ خێرای‌ ئه‌نجام داو دوایی‌ به‌شداری‌ 58 یاریزان له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا سه‌رئه‌نجام زۆزگ سه‌لاَحی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و هه‌ڵبژارده‌ عێراق توانی‌ له‌ كۆی‌ 19 یاری‌ به‌ 16 سه‌ركه‌وتن و یه‌ك یه‌كسان بوون و دوو شكست پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت .

له‌ هه‌مان پاڵه‌وانێتی‌ نمیر ئیسماعیل به‌ پله‌ی‌ دووه‌م و چیا مدیر پله‌ی‌ سێهه‌میان به‌ده‌ست هێنا و هه‌رچی‌ فراس علواش و نبیل عه‌زیز بوو به‌له‌كانی‌ چواره‌م و پێنجه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان مسۆگه‌ر كرد .

سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌ی‌ یاریزانه‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیپی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، گرنگه‌ یاریزانان به‌شداری‌ زۆرترین پاڵه‌وانێتی‌ بكه‌ن چ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ یاریزان له‌ نێو هۆڵه‌كان یاخود به‌ شێوه‌ی‌ ئۆن لاین له‌ ڕێگه‌ی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ ته‌واوی‌ یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام مه‌شق و ئاماده‌كاری‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی‌ داهاتووی‌ كوردستان و عێراق ئه‌نجامی‌ به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .

دواجار سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ پیرۆزبایی‌ له‌ یاریزان زۆزگ سه‌لاَح كردوو هیوایی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ ته‌واوی‌ یاریزانانی‌ تیپه‌كه‌ی‌ خواست .


PM:06:04:28/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 5478 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌