ته‌ندروستی -
له ئێستادا پرسیاری زۆر له باره‌ی چۆنیه‌تی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌رده‌وام دوباره ده‌كرێنه‌وه سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌كاتی وه‌رزشكردندا بۆ خۆپاراستن له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه.
له‌ڕاستیدا باشتر وایه له‌كاتی وه‌رزشكردندا ده‌مامك به‌كارنه‌هێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی گرفت له هه‌ناسه‌دان دروست نه‌كات جگه له‌وه‌ش له‌كاتی وه‌رزشكردن ده‌مامك ته‌ڕ ده‌بێت به‌هۆی ئاره‌ق كردنه‌وه و ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ توند بوونی هه‌ناسه‌دان و زیادبوونی گه‌شه‌ی میكرۆب له‌سه‌ر ده‌مامكه‌كه.