هاوکاری لاهور شێخ جەنگی گەیەندرایە فاتح حەمەخان


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - هه‌رێز جه‌مال

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەخۆشکەوتنی فاتح حەمە خان ، ڕاهێنەری ناسراوی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە وەک یەکەم سەرکردەی سیاسی ، هاوکاری لاهور شێخ جەنگی،هاوسەرۆکی یەکیێتی نیشتیمانی کوردستان گەیەندرایە ڕاهێنەری ناوبراو ، لە لایەن نووسینگەی وەرزشی و بەڵێنی پاڵپشتی و پشتیوانی چارەسەریان تا تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی ئێستایان بۆ دەربڕی.

لای خۆیەوە ، فاتح حەمە خان سوپاسی هەڵوێستی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانی کرد کە هەمیشە لە رێگەی بەشی وەرزشی نووسینگە وەرزشیەکەی هاوکارو پاڵپشتی وەرزشکاران بووە .



PM:11:59:22/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 1197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌