پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم شكستی به یانه‌ی ڤالێنسیا هێنا .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 29ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی‌ڤالێنسیای كرد . تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه بێ گۆڵ و به خاوێنی كۆتاییهات .
له تایمی دووه‌مدا وله‌خوله‌كی 61 كه‌ریم بنزیمه گۆڵی یه‌كه‌می بۆ ڕیاڵ مه‌درید تۆماركرد و دواتر وله‌خوله‌كی 74 ئه‌سینسیۆ گۆڵی دووه‌می تۆماركرد و له‌خوله‌كی 86 یشدا جارێكی دیكه بنزیمه گۆڵی دووه‌می خۆی وسێیه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد ویارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و سێ گۆڵه كۆتاییهات .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید بووه 62 خاڵ وله پله‌ی دووه‌مدایه و یانه‌ی ڤالێسنیاش 43 خاڵی هه‌یه وله پله‌ی هه‌شته‌مدایه .