پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ناپۆلی بووه پاڵه‌وانی جامی ئیتاڵیا پاش بردنه‌وه‌ی له یۆڤانتۆس به لێدانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه.
تایمی دیه‌كه‌م و دووه‌می یارییه‌كه بێ گۆڵ و به خاوێنی كۆتاییهات وهیچ تیپێكیان نه‌گه‌یشتنه گۆڵی یه‌كتر .
دواتر داوه‌ر به ناچاری په‌نای بۆ لێدانه یهكلاییكرهوهكان برد وتێیدا ناپۆلی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆماركرد و بووه پاڵه‌وان بۆ شه‌شه‌م جار له مێژوویدا.