وەرزش کلیلی ژیانە


گوڵزار فه‌ره‌ج -

دەرکەوتەکانی ژیان ھەردەم دەروازەوسەرەتایە بۆ مانەوەو گونجاندن ،ھەنگاو نان ھەستکردنە بە خود و یٔولفەت گرتنەو ناسینی کەسایەتییە ،دوبارە دەستپێکردنەوەی ژیانێکی ترە بەشێوەیەکی گشتی وەرزش زانستێکی لۆژیکی وزیھنی یٔەدا بە مرۆڤ و جوڵەیەکی بەدەنیە لەسروشتەوە سەرچاوەی گرتوە،ھاوکات پەرێشانی نیگەرانی کەم دەکاتەوە،ھێزێکی ناوەکیە لە مێشکدا و پاڵ پێوەنەرێکە بۆ بونی ھێزێکی  رەھا و شاراوە لە جەستەی مرۆڤدا ، جەستە دەجوڵێت وات لێدەکات کەرازی نەبیت بە یٔێستاو بروانیتە داھاتو ، لەپێناو لەش و لارێکی و رێک و تەندروستدا،وەرزش کاری رۆحە و گیانیش ھێزێکی بایەلۆژیەو دەبێتەھۆی جوڵەی ھەر تاکێک کەیٔارەزومەندە،وەرزش کردن چەند جۆرە وجیاوازە بۆ نمونە رێ رۆشتن ، گرنگترینیانەو گرنگی پێدانیشی  مەحاڵ نیە،چونکە پەیوەستە بە ھەمو جەستەو یٔەندامەکانیەوەو یارمەتیدەریشە بۆ نەھێشتنی خەمۆکی و سستی لەش، دواتروەرزشی بەدەنی واتە جوڵەی جەستەیی شان و  باڵو یٔەندامەکانی تری لەش ،بێگومان بە کاری رۆژانە ناوترێیت  وەرزش  یٔەبێ رۆژانە گەر کاتێکی کەمیش بێتبۆی تەرخان بکەین، دواتر دێینە سەر یۆگا گەرچی وەرزشێکی تازەیەو لای یٔێمە تازە ناسیومانە ،بەڵام ھیچی کەمتر نیە لە وەرزشەکانی  ترو  بگرە سودێکی  زیاتریشی ھەیە،لای منیۆگا  واتە سەیرکردنی خود ،، رۆچون و بەنێو جەستەو لەناوبردنی  سستی و لاوازی ،یۆگا یٔازارەکانی بەشەکانیجەستە  پارچە پارچە دەکات وپەیوەندیە درۆینەکان دەبڕێت لە پێناو یٔازاد بوندا،یٔەوسا مرۆڤ دەتوانێت سەیری دەرونی خۆی بکات وھەرکات چاوی داخست یٔەوا روانینی بە یٔاسانی دەگۆرێ،ھەرکەس بگات بەپلەی عیرفان یٔەوا گەیشتۆتە پلەیەکی باڵاو وەرزشی یٔازادی و رزگاری ،ھاوکات لەدەرونی خۆشی تێدەگات ،لەناکاو لەوێشەوە دەگات بە حەقیقەتێکی سەرسورھێنەر و پێشبینی نەکراو ،یٔەمانەو چەن جۆرە وەرزشێکی چەن جۆرە وەرزشێکی گرنگی تر ھەن ،کە یٔاگادارمان یٔەکاتەوە کە نابێ جەستە خۆمان فەرامۆش بکەین ولەپێناو جەستەیەکی تەندروست و بەدەنێکی سەلامەت  چونکە  وەرزش شاکلیلی  من بەختەوەری و ژیان دۆستیە.


PM:04:55:16/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 4369 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌