هه‌رێز جه‌مال
كاتی خۆی له‌سه‌ر یاریگه‌ی (مه‌لعه‌ب ته‌ربیه)ـی جاران و شه‌هید حه‌مه حسێنی ئێستا له گه‌ڕه‌كی چوارباحی شاری سلێمانی ، ده‌یان دروشمی جیاواز به‌سه‌ر دیواره‌كانیه‌وه بوو كه به‌شی زۆریان بۆ هاندان بۆ وه‌رزشكردن و ئاكاره‌كانی بوو ، یه‌كێك له‌و دروشمانه‌ی هه‌ڵه نه‌بم تا چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته مابوو نوسرابوو ، وه‌رزش - هونه‌رو چێژ‌و ئه‌خلاقه كه هه‌مان ئاراسته‌و بیركردنه‌وه‌ی لێخۆرینی ئۆتۆمبیلی هه‌یه.
زۆر له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌و شه‌ن و كه‌و كردنی ناوه‌ستم و ناوه‌ڕۆكی قسه‌كردنم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته تێگه‌شتن و لێكدانه‌وه‌یه بۆ هونه‌ری ته‌ماشاكردنی وه‌رزش و نه‌زانین بۆ لێكدانه‌وه‌و تێنه‌گه‌یشتنی ، چونكه وه‌رزش هونه‌رێكه هه‌رگیز نابێت وه‌ك كتێبێكی پۆڵی پێنجی سه‌ره‌تایی و مه‌لزه‌مه‌یه‌كی پۆشی شه‌شی ئابووری ده‌رخی بكه‌یت و له‌به‌ری بكه‌یت .
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاو كرانه‌وه‌ی ده‌رگای میدیاكان به روویه‌كی كه‌می وه‌رزش ، لێره‌و له‌وێ ده‌یان كه‌س به ناوی شرۆڤه‌كارو جه‌ریده‌چی و پسپۆڕ خۆیان هه‌ڵداوه‌ته بواره‌كه‌و زۆر كات به راست و چه‌پ تێ ده‌كه‌ون و ته‌نانه‌ت جاری وا دۆخێكی بازاری بێسه‌ره‌و به‌ره‌و مه‌یدانێكی جنێو فرۆشی گه‌وره‌شیان ئاواڵا كردووه .
به داخه‌وه ئه‌و په‌نده‌ی كه ده‌ڵێت (سبع صنایع والبخت چایع) بۆ زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه یه‌كاو یه‌كه ، له‌م هه‌رێمه بێ مووچه‌ی ئێمه ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو شتێك قسه بكات بێ ئه‌وه‌ی له هیچیش بزانێت ، باوه‌ڕ بكه‌ن سه‌دان كه‌ڕه‌ت ته‌نیا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شاشه ده‌یان كه‌س هێنراونه ئه‌و شاشانه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر وه‌رزش و شیكاریان كردووه به ساڵ بووه یه‌ك تایمی تۆپی پێ ته‌ماشای یارییان نه‌كردووه، بروا بكه‌ن ناوبژیوانی تۆپی باله‌و تێنس هێنراوه قسه‌ی له‌سه‌ر خولی ئیسپانی و ئیتاڵی كردووه ، به‌شی زۆری ئه‌و كاره‌ساته‌ش نه‌شاره‌زایی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شی وه‌رزش ده‌به‌ن به‌رێوه، یاخود بێ ئاگای خه‌وتوویانه له‌سه‌ر دۆخه‌كان .
ئێسته مۆدێلێكی نوێ هاتۆته كایه‌وه پاش كۆرۆنا ، قسه‌كردنه له‌سه‌ر خوله ناوازه‌كانی ئه‌وروپا كه به ته‌حه‌داوه هه‌رچی شیكه‌ره‌وه‌یه له كوردستان بگه‌ڕێی به په‌نجه‌ی یه‌ك ده‌ست تێپه‌ر ناكات به هه‌موو وه‌رزه‌كه ٢٠ یاری خولی ئه‌ڵمانیان ته‌ماشا كردبێت دێن قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ، تانه‌و توانجی لێ ده‌ده‌ن ، ئه‌رێ به‌راستی كه‌ی ئه‌م خۆ هه‌زه‌لی كردنه .
ئێمه كه نیوه‌ی به ناو قسه‌كه‌ره‌كانمان وه‌رگیَِرو شاشه پڕكه‌ره‌وه‌و ده‌ستبه‌تاڵه‌ن تا كه‌ی سوكانه‌كه ناده‌نه ده‌س ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یان ساڵه په‌راوێز خراون به بێ ده‌نگی كاری خۆیان ده‌كه‌ن ، كه‌ی ده‌بێت تۆ به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ٢٧٣ لایكی زیایه‌و ٤ كۆمێنتی نه‌شاره‌زاو لاكۆڵانێك ده‌بێت خۆت به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌یا ساخ بكه‌یته‌وه ، هیوادارم ئیتر بینه‌ری كوردیش به رواله‌ت نه‌خه‌ڵه‌تێ ، ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه مشتێك بوو له خروارێ بڕوا بكه‌ن وه‌رزش هه‌ر سه‌یركردنێكی ئاسایی نییه ، بیرمان نه‌چێت سه‌یر كردن، چێژ‌و زیره‌كی و ده‌رخسته دنیا نه‌بینراوه‌كه‌ی شاشه‌و مه‌یدانه .