پێشمهرگه سپۆرت -
تۆنی كروسی ئەڵمانی وئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەیدا یەكلایی دەكاتەوە.
لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی كروس دەڵێت : داهاتووی من لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دایە و هەرگیز خۆم نابینم دوور لە درێسی ڕیاڵ مەدرید .
كروس بەردەوام دەبێت و دەڵێت كە لە ئیسپانیا زۆر هەست بە خۆشحاڵی دەكات و بیری لە جێهێشتنی یانەكەی نەكردۆتەوە .