پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی چێڵسی ئینگلیزی بڕیاری دەستبەرداربون لە پێنج یاریزانی یانەكەی داوە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا.
لەو بارەیەوە پێگەی ئی ئێس پی ئێنی جیهانی ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرپرسانی یانەی چێڵسی دەیانەوێت لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵ دەستبەرداری پێنج یاریزانی یانەكەیان بن ، تا بە پارەی فڕۆشتنیان گرێبەستی تر واژووبكەن .
پێگەكە دەشڵێت ئەو پێنج یاریزانە بریتین لە تیمۆ باكایكۆ وماركۆس ئەلۆنسۆ و ئیمرسۆن پالمێرمی و میشی پاچوای و و زاباكۆستا، لە ئێستادا باكایكۆ بە خواستن بۆ یانەی مۆناكۆی فەڕەنسی یاری دەكات.