پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆژنامەی لیكبی فەڕەنسی داهاتووی نیمار داسێلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان یەكلایی دەكاتەوەو جەختدەكاتەوە كە بە ئەگەرێكی زۆر بۆ وەرزی داهاتووش لە یانە پاریسییەكە بەردەوام دەبێت .
یانەی بەرشەلۆنە ئارەزوویەكی زۆری بۆ گەڕاندنەوەی نیمار هەیە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا ولە هاوینی ڕابردووش هەوڵی زۆریدا، بەڵام سەركەوتوو نەبوو لە گێڕانەوەیدا .
لە ماوەی ڕابردووشدا كارلۆس ڕیكساشی ڕاوێژكاری سەرۆكایەتی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەكردووە دوای ئەو زیانانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەریان كەوتووە ئەستەمە بتوانن كە نیمار بگەڕێننەوە لەم هاوینەدا .
لای خۆشیەوە ڕۆژنامەی لیكیب دەڵێت: ڤایرۆسی كۆرۆنا هەموو شتێكی تێكداوەو ئەگەر یانە پاریسییەكە داوای پارەیەكی زۆر بكات بۆ دەستبەرداربون لە نیمار ئەستەمە بەرشەلۆنە بتوانێت بیگوازێتەوە ، بۆ نیمار لە یانە پاریسییەكە بەردەوام دەبێت .