پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە بەرامبەر دەستبەرداربون لە تواناكانی نیمار داسێلڤا بۆ بەرشەلۆنە داوای دوو ئەستێرەی گرنگی یانە كەتەلۆنییەكە دەكات .
لەو بارەیەوە پێگەی كاڵچیۆ میركاتۆ ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان لە بەرامبەر دەستبەرداربون لە تواناكانی نیمار داوای هەریەكە لە ئارسەر میلۆ و فرینیكی دی یۆنگی دوو ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانە كەتەلۆنییەكە دەكات .
ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە بەهۆی ئەو زەرەر و زیانە داراییانەی بەر تەواوی یانەكان كەوتووە و لە نێوانیشاندا بەرشەلۆنە دوور نییە یانەكە ئەم بژاردەی پێباشتربێت كە لە بەرامبەر گواستنەوەی نیمار دەستبەرداری دوو یاریزانی بێت لە جێگەی ئەوەی پارەیەكی زۆر بدات .