پێشمهرگه سپۆرت -
ئەگەر بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتوو پارێزگاری لە تواناكانی كۆتینۆ بكات ، دەبێت 20 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی لیڤەرپوڵ بەم هۆكارەش یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت دەستبەرداری تواناكانی كۆتینۆ بێت .
لە ئێستادا كۆتینۆ بە خواستن بۆ یانەی بایرن میونخ یاری دەكات و كۆتایی ئەم وەرزە دەگەرێتەوە یانەی بەرشەلۆنە.
ڕۆژنامەی میترۆی بەڕیتانی باس لەوە دەكات كە لە گرێبەستی نێوان لیڤەرپوڵ و بەرشەلۆنە سەبارەت بە كۆتینۆ خاڵێك هەیە ئەگەر كۆتینۆ 100 یاری بە درێسی بەرشەلۆنەوە ئەنجامدا دەبێت یانە كەتەلۆنییەكە 20 ملیۆن یۆرۆی تر بداتە لیڤەرپوڵ .
ڕۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە كۆتینۆ لە ماوەی وەرز و نیوێك بۆ بەرشەلۆنە 76 یاری ئەنجامداوە و تەنها 24 یاری ماوە بۆ 100 یارییەكە.
لە كۆتایشدا میرەر ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەگەر بەرشەلۆنە خولی یانە پاڵەوانەكانی بەدەستهێنا و كۆتینۆ بەشێك بوو لە پێكهاتەكە دەبێت پێنج ملیۆنی تر بدەنە لیڤەرپوڵ .
هەموو ئەم هۆكارانە وا دەكەن یانەی بەرشەلۆنە لەم هاوینەدا دەستبەرداری بێت.