پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆژنامەی لیكیبی فەڕەنسی هەواڵێكی چاوەڕواننەكراو لەسەر داهاتووی مباپێ بڵاو دەكاتەوە و دەڵێت ئەو یاریزانە نزیكە لەوەی ڕازی بێت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەیدا.
گرێبەستی مباپێ 21 ساڵ لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان لە ساڵی 2022 كۆتایی دێت و یەكێكە لە ئامانجە هەرە سەرەكییەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید.
ڕۆژنامەی لیكیبی فەڕەنسی ئاماژە بەوە دەكات كە ئەگەر زۆرە مباپێ بە پڕۆژە نوێیەكەی ڕازی بێت و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە پاریسیەكە نوێ بكاتەوە.
ئەو ڕۆژنامەیە دەشڵێت ناسر خلێفی ئامادەیە موچەی مباپێ هاوتای موچەكەی نیمار لێ بكات ئەگەر هات و ڕازی بوو بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی .