‌نیمار لە پێناو گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە ئامادەیی قوربانیدانێكی‌ گەورەیە




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

نیمار داسێلڤای‌ بەڕازیلی‌ و ئەستێرەی‌ یانەی‌ پاریس سانجێرمان لە پێناو گەڕانەوە بۆ یانەی‌ بەرشەلۆنە ئامادەیە نیوەی‌ موچەكەی‌ كەمبكاتەوە.

ڕۆژنامەی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ كەتەلۆنی‌ لە یەكەم پەڕەی‌ ڕۆژنامەكەی‌ ئاماژەی‌ بەوەكردووە كە نیمار هەموو شتێك دەكات لە پێناو گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە.

مۆندۆ دەڵێت: نیمار پێشنیاری‌ یانەكەی‌ بۆ نوێكردنەوەی‌ گرێبەستەكەی‌ بە 100 ملیۆن یۆرۆ ڕەتكردۆتەوە كە لە ساڵی‌ 2022 گرێبەستی‌ ئێستای‌ كۆتایی دێت .

لە كۆتایشدا مۆندۆ باس لەوە دەكات كە نیمار ئامادەیە لە سەدا 50ی‌ موچەكەی‌ خۆش بێت لە پێناو گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە.
 


PM:04:19:04/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 1994 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌