هه‌رێز جه‌مال -
رۆژی ٢٢ـی ٤ ١٢٢ ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له مێژوودا ده‌رده‌چێت ، ئیدی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی بووه ده‌رچه‌یه‌ك بووه بزاوتێكی نوێی كوردی و ره‌نگه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین رووداوه‌كانی ژیانی تاكی كوردی بێت.
به مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی یه‌كه‌م رۆژنامه‌و تا ئێستاشی پێوه‌بێت له بواره فراوانه‌كه‌ی میدیا به ته‌واوی جۆره‌كانی هه‌میشه میدیای كوردی و رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌ڵه‌به‌زو دابه‌ز بووه وه‌لێ به داخه‌وه به‌و درێژایه‌یش نه‌مانتوانی میدیایه‌كی نیشتیمانی كه هه‌موومان خاوه‌نی بهێنین بێته كایه‌و دروستی بكه‌ین .
قسه‌ی من له‌سه‌ر كۆی بواری رۆژنامه‌گه‌ری كوردی نییه ، به‌ڵكو لقێكه له لقه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌ند ئه‌ویش رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشیه .
هه‌قی خۆیه‌تی زۆر به‌داخ و پرسه‌وه ماته‌م بۆ ئه‌و ژانره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری بخوازین كه تاوه‌كو ئێسته هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌رو گه‌وره‌ی بۆ كه‌س نه‌بووه‌و هه‌میشه میدیا به چاوێكی كه‌مه‌وه له‌م مه‌مله‌كه‌ته لێی روانیوه‌و ئه‌وانه‌شی ده‌ستكه‌وتووه‌و به‌ده‌ستهاتووه ته‌نیاو ته‌نیا وه‌ك حه‌زێك و هیوایه‌كی به هه‌وڵه تاكیه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ونیان كاركردن بووه له بواری رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی به‌دیهاتووه .
دوور نارۆم ده‌مه‌وێت ته‌نیاو ته‌نیا له‌دوای راپه‌رینه‌كه‌ی ساڵی 1991 میدیای وه‌رزشی باس بكه‌م كه ئه‌و كات به مۆدێلێكی كلاسیكی به‌یانی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان ده‌كرا ، ئێمه‌ی وه‌ك پێمان ده‌ڵێن جیلی نوێی بواره‌كه به هه‌موو رێزێكه‌وه له‌و توانا‌و كادرانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مانه ده‌بێت بنۆرین به‌لام ئه‌فسوس زۆر كات ئه‌وان دێن و باوه‌ڕ به نوێگه‌ری میدیای وه‌رزشی و كه‌سانی نێو كاره‌كه ناكه‌ن كه رۆژ به رۆژ ئه‌و میدیایه له پێشكه‌وتنه ، وه‌لێ ره‌نگه ئێسته بگه‌ڕێینه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌موو ئه‌رشیفه‌كانیان له كاستێكی vhs كۆبكه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر له شاشه بووبن پێكهاتووه له به‌رنامه ته‌قلیدیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه كه خۆی له هه‌ڵبژاردن و ده‌رچوونی ساردی زمزم زمزم خۆی ده‌بینیه‌وه ، كاره‌ساته ئه‌وه بوو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كاته له مه‌یدانه‌كه بوون نه‌یاتوانی سواری شه‌پۆلی نوێی رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی بن و به‌جێمان .
ئێسته كه فو له مۆمی ته‌مه‌نی سه‌دو بیست و دوو ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی كوردی ده‌كه‌ین ، ده‌پرسین رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی كوردی له كوێدایه ، به‌دڵنیایه‌وه من ده‌یڵێم له به‌شی خواری خواری هه‌ره‌مه‌كه چونكه ته‌نیا به‌شه له %90ـی كه‌ناڵه‌كان كه خۆشیان به پرۆفیشناڵ و پێشكه‌وتووش ده‌بینن هیچ ئاریشه‌و حسابێكیان بۆ نه‌كردووه ، به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی زۆر زۆر له پێشه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ دانیشتووین رێك پێی وتووم من وه‌رزش هه‌ر به به‌ش نازانم و ئێسته دایده‌یه‌خم رێگه‌ی ئه‌و 10 ده‌قیقه 15 ده‌قیقه‌یه بدۆزمه‌وه بۆیه باسی وه‌رزش مه‌كه‌ن ، تۆ ته‌ماشا بكه له زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كان كادره‌كانی به‌شه‌كه له ئاستی خواری خواره‌ون و ره‌نگه كه‌مترین ئه‌رزشیان هه‌بێت به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌كه‌ناڵه سیاسیه‌كانن ، ئه‌مه‌ش راستیه‌كه‌و هیچ كه‌نالێكی كوردی مه‌به‌ستم ( TV)یه كه به‌داخه‌وه ئێسته به‌و چاوه كه‌مه سه‌یر كراوه كه ئومێدم وایه و گه‌شبینم به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌ناڵێكی گه‌وره بكرێته‌وه سه‌نگی رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی بگه‌ڕێنێته‌وه‌و ده‌بێت ئه‌و واقعه راسته‌ی ئێستا هه‌یه‌و میدیا جیهانیه‌كان گرنگی به وه‌رزش ده‌ده‌ن ئێستا هه‌مان شێوه‌یه‌و هه‌مان ئاراسته بایه‌خی پێ بدرێت ، ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ش به هه‌مان ئاراسته ده‌توانین وێنا بكه‌ین بۆ وێب سایت و رۆژنامه‌كانیش كه هه‌مان شێوه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌رچی به‌نده ئێسته سه‌رقالی ناوه‌ندێكی میدیایم تاوه‌كو بتوانین كه‌مێك له پرۆسه‌ی فیشه پێوه كردن و ده‌رهێنان و وه‌رگێرانی بابه‌تی ستۆك و سواو میدیای وه‌رزشی كوردی بخه‌ینه ده‌ره‌وه .
به قه‌د هه‌موو رۆژنامه‌نووسانی ئه‌ندام له سه‌ندیكا كه نزیكه‌ی 4000 ئه‌ندام ده‌بێت ، هیچ كه‌س وه‌ك رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان بێ خاوه‌ن نین، ئاخر له ناو سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان لیژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی هه‌یه كه كه‌س نازانێت ئه‌م لیژنه‌یه ئامانج و ئیش و كار‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی به مێژووی دروستبوونی چییه ، ئینتاج و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه له كوێ بووه ، كێ حسابی بۆ كردوون ، ئاخر مۆر‌و ئیمزای لیژنه‌كه به‌ده‌ست كادرێكی فول حزبی و بێ ئاگا له بواری رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی بێت ئیتر رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی داماو چۆن بكرێته ئه‌ندام و دڵی به چی خۆش بێت ، بۆیه پێویسته له به‌یانی زووتر نییه دژه لیژنه‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی به برا ده‌ست رۆژنامه‌نووسان دابمه‌زرێت و شكۆیه‌كی گه‌وره بۆ خۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه ، ئاخر مه‌عقول نییه تا ئێسته رۆژنامه‌نووسێكی كورد هیچ هاوپیشه‌یه‌كی له به‌غداد نه‌یناسێ ، نه دوو خولی زانستی بۆ كرابێته‌وه .
هاوینی رابردوو به‌هۆی نه‌بوونی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێبه‌رێكی رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشیم بۆ خزمه‌تكردن به ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز به فێربوون و كاركردن ده‌كه‌ن خسته مه‌یدان كه بووه یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی له مێژوودا چونكه هه‌رچه‌ند هێنام بردم ئه‌و كتێب و نامیلكانه‌ی هه‌بوون له بواری رۆژنامه‌نووسی و وه‌رزش هه‌بوون ته‌نیاو ته‌نیا وه‌رگێران و كۆپی په‌یست بوون ، وه‌لێ به‌داخه‌وه به دڵته‌نیگیه‌وه كتێبه‌كه‌م پێشكه‌ش به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان كرد كه تاوه‌كو ئێسته به یه‌ك دێر باسی رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی ناكه‌ن كه وه‌ك وتم ژانرێكی گه‌وره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تمه‌نده له وانه‌كانیان ، چونكه ده‌یان فێرخوازو خوێندكار هه‌یه كه ساڵانه و خۆشم خوێندكاری ئه‌و به‌شه بووم هیواو ئاواتیان بوون بووه به رۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی پێشكه‌شكارێكی وه‌رزشی ، بۆیه كه‌وتومه‌ته ئه‌و یه‌قینه‌ی مامۆستا‌و پرۆفیسۆره‌كانی ئه‌و به‌شانه‌ش رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی به بایه‌خ سه‌یر بكه‌ن و ته‌نان وام لێهاتوووه هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بێت نه‌توانن لیدی هه‌والێكی وه‌رزشی دابڕێژنه‌وه .
بۆیه ئیتر كاتی هاتووه وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا‌و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌و بابه‌ته‌ش بكاته‌نێو پرۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه‌و چتر به چاوی سوكایه‌تی له‌و بابه‌ته نه‌ڕوانن .
لێتان ناشارمه‌وه ئه‌م ره‌شبینیه‌ی من به‌شێكی زۆریشی بۆ هاوپیشه‌كانم ده‌گه‌ڕێنمه‌وه كه زۆرینه‌یان نایانه‌وێت فێر بن ، به‌دواداچوون ناكه‌ن ، ناخوێننه‌وه‌و زمان نازانن ، ره‌ش و سپی هاتۆته ناو بواره‌كه‌و ده‌یان به‌رپرسی به‌شی وه‌رزشی ئه‌و كه‌ناڵانه هه‌یه باوه‌ڕبكه‌ن فڕی به‌سه‌ر وه‌رزشه‌وه نییه‌و ره‌نگ بێت مانگی جارێك یارییه‌كی ته‌ماشا نه‌كردبێت ، زۆرم كه‌م له یاریگه‌كان بینینی ، كه‌ناڵ هه‌یه به سه‌عات هه‌واڵی وه‌رزشی و چه‌له‌حانێی وه‌رزشی بێتام هه‌یه تا ئێسته له نێو تاك و بینه‌رو وه‌رزشكاری ئێمه نه‌یان توانیوه یاده‌وه‌رییه‌ك بهێڵنه‌وه ، زۆر پاڵه‌وانی فه‌یكیان كردۆته قاره‌مان كه ئه‌وه‌ش ته‌نیاو ته‌نیا هۆكاری ده‌ستبه‌تاڵی و نه‌شاره‌زاییانه له كاره‌كه به شێوازێكی پرۆفیشناڵانه ، به‌داخه‌وه كاره وای لێهاتووه ، ره‌نگه كه‌مێك زه‌حمه‌ت جیای بكه‌ینه‌وه ، كاتی هاتووه ئیتر رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی ببێته ژماره نه‌ك شاشه پڕكردنه‌وه بوار هێشتنه‌وه بۆ بچوكردنه‌وه‌یان تاوه‌كو ئه‌گه‌ر ماین و نه‌مردین له ساڵیادی شكاندنی كێكی 123 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی بلێن رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی قیچێك هه‌نگاوی هاویشت .
-ئه‌ندامی رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان