پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش وه‌ستانی ته‌واوی چالاكییه وه‌رزشیه‌كان و خوله‌كانی عێراق ، خولی نایابی باسكه‌ی عێراقیش بێ به‌ش نه‌بوو له وه‌ستان .
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی دانی چالاكییه‌كان و خوله‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق خالید نه‌جم سكرتێری یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق پلانی جێگیری هه‌یه بۆ به‌رده‌وامی خوله‌كانی و پاش كۆتاهاتنی ئه‌م باره‌ی ولاَت پێدا تێده‌په‌ڕێت كه بلاَوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق پلانی هه‌یه بۆ ئه‌نجام دانی خوله‌كانی كچان و 3 × 3 و ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان .
هه‌روه‌ك نه‌جم ئاماژه‌ی پێداوه كه سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كان ده‌گرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بێ هیچ كێشه‌یه‌ك خوله‌كان به‌ڕِێوه‌ببه‌ن و ته‌واوی كرێی ناوبژیوانانیش ده‌درێت ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی ساڵی ڕابردوو كه ماوه‌ته‌وه ده‌توانین ئه‌و چالاكیانه‌ی پێ ئه‌نجام بده‌ن .