پێشمه‌رگه سپۆرت - زاگرۆس نانه‌كه‌لی
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 11ی نیسانی 2020 مامۆستا ئالان عه‌لی غه‌ریب رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی شاری سلێمانی و یه‌كه‌م سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان له‌شاری سلێمانی به‌جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی لێكردین.
سیڤی كۆچكردوو ئالان عه‌لی غه‌ریب
ئالان عه‌لی غه‌ریب ساڵی 1973 له سلێمانی له‌دایكبووه، ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایانی سلێمانی به‌شی وه‌رزش، له‌نێوان ساڵه‌كانی 1984 بۆ 1994 وه‌كو یاریزان بۆ ئه‌م تیپه میلییانه یاری تۆپی پێی كردووه: (تیپی وه‌رزشی سه‌رچنار، تیپی وه‌رزشی شه‌هید ئارام، تیپی وه‌رزشی سیروان، تیپی وه‌رزشی بابان)،ساڵی 1996 بووه‌ته داوه‌ری پله سێی كوردستان بۆ تۆپی پێ،ساڵی 1999 بووه‌ته داوه‌ری پله دووی كوردستان بۆ تۆپی پێ،ساڵی 2001 بووه‌ته داوه‌ری پله یه‌كی عیراق و كوردستان بۆ هه‌مان یاری،له ساڵه‌كانی 1996 تا 2009 داوه‌ری خوله‌كانی كوردستان و عیراق بووه،ساڵی 1995 تا 1996 راهێنه‌ری لاوانی یانه‌ی شارباژێڕ بووه،1996 تا 1997 سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی خه‌بات بووه
ساڵی 2000 وه‌كو لێپرسراوی لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزش له رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه كاریكردووه
ساڵی 2005 تا 2008 لێپرسراوی لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزش بووه له‌رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی سلێمانی،ساڵی 2005 به‌مه‌به‌ستی كاری رۆژنامه‌وانی وه‌رزشی، وه‌كو نوێنه‌ری رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه چووه‌ته وڵاتی سوریا،. ساڵی 2006 سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی (یاریگا سپۆرت) بووه،ساڵی 2006 تا 2008 سكرتیری كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان بووه،ئێستا لێپرسراوی لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزشه له رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه و سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری وه‌رزشه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی.