پێشمهرگه سپۆرت -
یانەكانی یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان گرنگی بە گواستنەوەی عوسمان دیمبلی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دەدەن .
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەكردووە كە هەردو یانەی یۆڤانتۆس وئینتەرمیلان هەوڵی گواستنەوەی عوسمان دیمبیلی فەڕەنسی دەدەن و گفتووگۆشیان لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە كردووە .
ئەو ڕۆژنامەیە دەشڵێت یانەی ئینتەرمیلان نزیكترە لە گواستنەوەی دیمبیلی بەهۆی ئارەزووی یانە كەتەلۆنیەكە بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز .
عوسمان دیمبلی لە مانگی دوو دووچاری پێكانێكی قورس هات و تا نیوەی مانگی حەوت دووردەكەوێتەوە لە یاریگاكان .