پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆژنامەی ماركای مەدریدی هەڵوێستی گریزمان لە بارەی جێهیشتنی یانەی بەرشەلۆنەوە ئاشكرا دەكات.
ماوەیەكە بەشێكی زۆر لە ڕۆژنامەكانی ئەوروپا باس لە ڕۆشتنی ئەو ئەستێرەیە دەكەن لە یانە كەتەلۆنییەكە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.
لای خۆیەوە ڕۆژنامەی ماركا ئاشكرای كردووە كە نە گریزمان و نە بەرپرسانی بەرشەلۆنە ئامادە نین دەستبەرداری یەكتر بن لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.
ماركا دەشڵێت ئەو هەواڵە بە هیچ جۆرێك ڕاست نییە كە بەرشەلۆنە نیمار بخاتە نێو گرێبەستی نیمار یاخود لاوتارۆ مارتینێزەوە ، بێگومان پارێزگاری لە تواناكانی دەكات .