ڕیاڵ مه‌درید كاتی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ مباپێ دیاری كرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید كاتی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان دیاری ده‌كات .

پێگه‌ی ئۆك دیاریۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان نایانه‌وێت له‌ گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی مباپێ بن ، چونكه‌ به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر نیمار یانه‌كه‌ جێده‌هێڵێت و به‌رپرسانی یانه‌كه‌كه‌ش ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له‌ مباپێ بكه‌ن .

ئه‌و پێگه‌یه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌ گفتووگۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ ناكات به‌ڵكو له‌ گواستنه‌وه‌كانی هاوینی 2021 گفتووگۆی فه‌رمی له‌ باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌وه‌ ده‌كات وگرێبه‌ستی فه‌رمی پێشكه‌شی یانه‌ پاریسییه‌كه‌ ده‌كات .



PM:03:16:05/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 2066 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌