پێشمهرگه سپۆرت -
فابیۆ كاناڤارۆی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی گوانزۆ ئیڤەرگراندی چینی ئارەزووی خۆی بۆ وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید دەخاتە ڕوو .
رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە كە كە فابیۆ كاناڤارۆ وئیكەر كاسیاس لە پەڕەی فەرمی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام قسەیان كردووە ، كاناڤارۆ بە كاسیاسی وتووە تۆ دەبیتە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ومنیش دەبمە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید .
كاسیاسیش لە وەڵامدا پێی وتووە : من دەجەنگم لە پێناو ئەو پۆستە .
كاناڤارۆش دواتر وتویەتی : لە ئێستادا متمانەیەكی زۆرم بە تواناكانی خۆم هەیە كە بێمە ئەوروپا و ڕاهێنەرایەتی بكەم .