كوڕەكەی‌ كیكی سیتین داوایەكی سەیر لە باوكی‌ دەكات



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

كوڕەكەی‌ كیكی سیتینی‌ راهێنەری‌ یانەی‌ بەرشەلۆنە داوا لە باوكی‌ دەكات كە گرێبەست لەگەڵ نیمار داسێلڤا واژووبكەن .

یانەی‌ بەرشەلۆنە هاوینی‌ ڕابردوو هەوڵێكی‌ زۆری‌ بۆ گەڕانەوەی‌ نیمارداسێلڤای‌ ئەستێرەی‌ یانەی‌ پاریس سانجێرماندا و لە گواستنەوەكانی‌ ئەم هاوینەشدا دووبارە هەوڵەكانی‌ بۆ گواستنەوەی‌ دەخاتەوە گەڕ.

لە وەڵامی‌ پرسیاری‌ هاندەرانداو لە پەڕەی‌ فەرمی‌ خۆی‌ لە تۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ ئینستاگرام  لارۆی‌ كوڕی‌ كیكی سیتین لە بارەی‌ پرسیاری‌ گەڕانەوەی‌ نیمار بۆ یانەكەیان وتی‌ هیوادام نیمار بە درێسی‌ بەرشەلۆنەوە ببینمەوەو ئەمەشم بە باوكم وتووە .


PM:03:27:01/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 2565 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌