پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌یه‌وێت دایڤد ئالابای نه‌مسای و به‌رگریكاری یانه‌ی بایرن میونخ بكاته جێگره‌وه‌ی مارسیلۆی به‌ڕازیلی و وبه‌رگریكاری یانه‌كه‌ی .
ڕۆژنامه‌ی لی ده سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه مارسیلۆی به‌ڕازیلی وبه‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به ئه‌گه‌رێكی زۆر له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت و یانه‌كانی یۆڤانتۆس وپاریس سانجێرمانیش گرنگی به تواناكانی ده‌ده‌ن .
هه‌مان سه‌رچاوه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئاست به‌رزی فێرلاند مێندی كه له‌هه‌مان جێگه‌ی مارسیلۆ یاری ده‌كات ، به‌ڵام یانه‌كه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دایڤید ئالابای به‌رگریكاری یانه‌ی بایرن میونخ واژوو بكات كه ئه‌یش داهاتووی نادیاره له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه‌دا .