تهندروستی -
ئاوسان و ئازاری گهده گرفتێكی ڕۆژانهیه كه ئهگهری ههیه توشی زۆرینهی كهس ببێت، لهم بابهتهدا باشترین جۆری ئهو خۆراكانه دهزانیت كه دهتوانیت لهكاتی ئاوسانی گهدهن بیخۆیت وهك چارهسهر.
1- خەیار : یەكێكە لە سەوزە ئاودارەكان ئەو كاتەی هەستت بە هەڵئاوسانی سك و گەدە كرد ئەوە خەیار بخۆ ، زۆری ئاو تیایدا وادەكات تێكڕای میزكردنت زیاتر ببێت و ئازاری گەدەش كەمدەكاتەوە .
2- شوتی :هاوشێوەی خەیارە و بڕێكی زۆر ئاو لە پێكهاتەیدا هەیە و بڕێكی كەم شەكری تیادایە و كالۆریەكی كەم بە جەستە دەبەخشێت و بۆ نەهێشتنی ئازاری گەدە زۆر بەسوودە .
3- هیلیۆن : ئەم سەوزەیە لە كوردستان نیە بەڵام یەكێكە لەو سەوزانەی زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە تەندروستیە .
4- مۆز : هەركات خواردنی سوێرت خوارد ئەوەی تەنها لەسەر تۆیە خواردنی یەك مۆزە بۆ ئەوەی تێكڕای ڕێژەی پۆتاسیۆم لە لەشتدا بەرز بكاتەوە و بەوەش ئەو هەڵئاوسانەی گەدە كۆتای دێت كە بەهۆی زۆر خواردنی خوێوە توشت بووە .
5- هێلكە : ئەگەر كێشەی هەڵئاوسانی سكت هەیە و ئەوە تەنها سپێنەی یەك هێلكە بخۆ بەشێوەیەكی ڕۆژانە ، ئەمە پرۆتینی پێویست بە لەشت دەدات و لە هەمان كاتدا لە كێشەی هەڵئاوسانی بێزاركەری سكت ڕزگارت دەبێت .
6- ترێ : ئەم میوەیە ئارەزووی خواردنی خۆراكی شیرینت كەمدەكاتەوە و ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لە كەمكردنەوەی غازاتی ناوسكدا .
7- ماست : پرۆتین بە جەستەت دەدات و هەرسی گەدە ئاسان دەكات و ڕێگری دەكات لە زیادبوونی كێشت .
8- ئەڤۆگادۆ: میوەیەكی بەسوودە و چەوری پێویست و تەندروست بە جەستەت دەدات و هەستی تێربونت پێ دەبەخشێت بۆ ماوەیەكی درێژ.
9- چەرەس :بادەم و بستە دوو جۆر چەرەسن بۆ ماوەیەكی درێژ هەستی تێربونت پێ دەبەخشن و هەڵئاوسانی گەدەش چارەسەر دەكەن .