پێشمهرگه سپۆرت -
سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا جەختدەكاتەوە ئەگەر سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا سێ وادە هەیە بۆ دەسپێكردنەوەی خولەكان .
لەمیانەی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی لاڕیپۆبلیكای ئیتاڵی سیفرینی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپی وتی : نازانین كەی ئەم باروودۆخە كۆتایی دێت و لەبەر ئەوەش ناتوانین كاتێكی دیاری كراو بۆ دەسپێكردنەوەی خولەكان دیاری بكەین .
سیرفرین دەشڵێت :لەگەڵ ئەوەشدا سێ كاتمان لە بەردەستدایە بۆ دەسپێكردنەوەی خولەكان ، كاتەكان بریتین لە نیوەی مانگی پێنج ، یاخود نیوەی مانگی شەش ، یاخود كۆتایی مانگی شەش ، بەڵام ئەگەر تا ئەوكاتە زاڵ نەبوین بەسەر ڤایرۆسەكەدا لەوەدەچێت نەتوانین خولەكان تەواو بكەین .