مۆرینۆ بەڵێی بۆ بەرشەلۆنە كردووە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

جۆزێ مۆینهۆی‌ پورتوگالی‌ و راهێنەری‌ یانەی‌ تۆتنهام لاری‌ نییە لە رۆشتنی‌ ندۆمبیلی‌ فەڕەنسی‌ ویاریزانی‌ هێڵی‌ ناوەندی‌ یانەكەی‌ بۆ یانەی‌ بەرشەلۆنە .

لەماوەی‌ ڕابردوودا چەند سەرچاوەیەكی‌ ڕۆژنامەوانی ئاماژەیان بە هەوڵەكانی‌ یانەی‌ بەرشەلۆنە كرد بۆ گواستنەوەی‌ ندۆمبیلی‌ فەڕەنسی‌ ویاریزانی‌ هێڵی‌ ناوەندی‌ یانەی‌ تۆتنهام .

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ كەتەلۆنی‌ لە هەواڵێكیدا ئاماژەی‌ بەوە كردووە كە مۆرینهۆی‌ راهێنەری‌ یانەی‌ تۆتنهام هیچ لاری‌ نییە لە رۆشتنی‌  ندۆمبیلی‌ ئەستێرەی‌ هێڵی‌ ناوەندی‌ یانەكەی‌ بۆ یانەی‌ بەرشەلۆنەی‌ ئیسپانی‌ بەڵام داوای‌ لە بەرپرسانی‌ یانەكەی‌ كردووە كە گرێبەست لەگەڵ مارسێل سابیستەری‌ ئەستێرەی‌ هێڵی‌ ناوەندی‌ یانەی‌ لایبزیك واژووبكەن .

ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە مۆرینهۆ زۆر سەرسامە بە تواناكانی‌ ئەو یاریزانە  و داوای‌ لە برپرسانی‌ یانەكەی‌ كردووە كە هەوڵی‌ خۆیان لە پێناو سابیستەر بدەن .


PM:05:02:27/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 5562 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌