پێشمهرگه سپۆرت -
لە نوێترین لێدوانیدا ریڤاڵدۆی ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە وهەڵبژاردەی بەڕازیل نهێنی ئەو گۆڵە ئاشكرا دەكات كە رۆناڵدینهۆ لە مۆندیالی 2002 لە سیمانی گۆڵپارێزی ئینگلتەرا تۆماری كرد .
لە میانەی لێدوانێكیداریڤاڵدۆلەسەر گۆڵەكەی رۆناڵدۆینهۆ وتی : لە مۆندیالی 2002 توانیمان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ببینەوە .
ریڤاڵدۆ دەشڵێت : لە یارییەكەدا رۆناڵدینهۆ گۆڵێكی مێژووی تۆماركرد لە سیمانی گۆڵچی ئینگلتەرا بە لێدانی ڕاستەوخۆ .
ریڤاڵدۆ دەشڵێت دوای یارییەكە چومە لای رۆناڵدینهۆ وپێم وت نهێنی ئەم گۆڵە چی بوو رۆناڵدینهۆ لە وەڵامدا وتی : پێش یارییەكە خوێندنەوەم بۆ سیمان كردبوو كە لە كاتی لێدانی ڕاستەوخۆ دوو هەنگاو دێتە پێش ، بۆیە بڕیارمدا بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو تۆپەكە بۆ گۆڵ لێبدەم .