‌ئاگادارن لە پێناو زیدان ریاڵ مەدرید چی‌ دەكات




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

لە پێناو خواستی‌ زیدان یانەی‌ ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەكانی‌ هاوینەدا هەموو هەوڵێكی‌ خۆی‌ دەدات لە پێناو گواستنەوەی‌ پۆڵ پۆگبای‌ فەڕەنسی‌ وئەستێرەی‌ یانەی‌ مانچستەریونایتد.

زیدان لەوەتەی‌ بۆتە راهێنەری‌ یانەی‌ ریاڵ مەدرید ئارەزووی‌ خۆی‌ بۆ گواستنەوەی‌ پۆگبا نیشانداوە وتاكو ئێستاش ئەو ئامانجەی‌ بەدی‌ نەهاتووە  .

رۆژنامەی‌ ئاسی‌ نزیكی‌ یانەی‌ شاهانە ئاماژەی‌ بەوەكردووە كە لە گواستنەوەكانی‌ هاوینی‌ ئەمساڵدا بەرپرسانی‌ یانەی‌ ریاڵ مەدرید هەموو هەوڵێكی‌ خۆیان لە پێناو گواستنەوەی‌ پۆگبا دەدەن .

لە كۆتایشدا رۆژنامەكە دەڵێت ئەگەرچی‌ بەرپرسانی‌ مان یونایتد پەیوەندییان بە بریكاری‌ ئەو یاریزانەوە كردووە تا ئەوەی‌ گرێبەستەكەی‌ نوێبكاتەوە ، بەڵام خودی‌ یاریزانەكە ئارەزووی‌ بەردەوام بون ناكات لەگەڵ یانەكەیدا .


AM:11:25:27/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 3179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌