یانەیەكی‌ دیاری‌ ئینگلیزی‌ دەیەوێت درێسی‌ ژمارە حەوتەكەی‌ بداتە گریزمان



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی‌ مانچستەریونایتدی‌ ئینگلیزی‌ ئارەزووی‌ بە دەستهێنانی‌ تواناكانی‌ ئەنتوان گریزمانی‌ فەڕەنسی‌ وئەستێرەی‌ یانەی‌ بەرشەلۆنەی‌ ئیسپانی‌ دەكات .

رۆژنامەی‌ مۆندۆدیپۆرتیڤۆی‌ كەتەلۆنی‌ لە هەواڵێكیدا ئاماژەی‌ بە گرنگیدانەكانی‌ یانەی‌ مانچستەریونایتدی‌ ئینگلیزی‌ كردووە بە بەدەستهینانی‌ تواناكانی‌ ئەنتوان گریزمانی‌ فەڕەنسی‌ وئەستێرەی‌ یانەی‌ بەرشەلۆنە .

 ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە مان یونایتد كۆڵ نادات لە گواستنەوەی‌ گریزمان ، چونكە پێش ئەوەی‌ ڕووبكاتە بەرشەلۆنە ئەو یانە ئینگلیزیە هەوڵی‌ گواستنەوی‌ داوە.

لە كۆتایشدا رۆژنامەكە دەڵێت مان یونایتد ئامادەیە درێسی‌ ژمارە حەوت بداتە گریزمان كە پێشتر لە بەری‌ ئەستێرە دیارەكانی‌ یانەكەدا بووە لە نمونەی‌ جۆرجی بیست و كانتۆنا وبێكهام و رۆناڵدۆ.
 


PM:10:09:25/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 2908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌