پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باله‌ی عه‌ره‌بی درێژه به كار‌و چالاكییه‌كانی خۆی ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و یه‌كێتیه‌كه له كۆبونه‌وه‌ی خۆی بڕیاری دا كه ئه‌ركی له خۆگرتنی پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی بسپێرێته ولاَتی تونس .
ئه‌مه‌و یه‌كێتی ناوبراو بڕیاری داوه له مانگی 10 ی ئه‌م ساڵ یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ئه‌نجام بدرێت و هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كانیش به فه‌رمی ئاگادار كراونه‌ته‌وه له خۆئاماده‌كاری بۆ به‌شداریان له یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا .
ئه‌مه‌و ولاَتی تونس پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1984 میوانداری ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی كرد ئه‌مه دووه‌م جاره میوانداری ده‌كات و هه‌ڵبژارده‌كه‌شی زۆرترین نازناوی بردۆته‌وه كه حه‌وت جاره ، هه‌رچی هه‌ڵبژارده‌ی میسر چوار جار جامی پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی به‌ده‌ست هێناوه و هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر بۆ سێ جار جامه‌كه‌ی بردۆته‌وه و به‌حرێن به دوو جام و كوێت به یه‌ك جام له ڕیزبه‌ندیه‌كه دێن .