پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه چواره‌م یاری خۆی له قۆناغی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا‌و یاریه‌كه‌شی به یه‌كسان بوون و به بێ گۆڵ به كۆتاهات .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 6 / 3 / 2020 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی سیروانی نوێ ، تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی سیروانی نوێ و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یاری دێربی به یه‌ك گه‌یشتن .
له‌و یاریه‌دا و سه‌ره‌تا به سلاَوی یاریزانانی هه‌ردوو تیم و به فیكه‌ی ناوبژیوان دڵشێر عومه‌ر ده‌ستی پێكرد .
گێمی یه‌كه‌م :
یاریزانانی هه‌ردوو تیم به پلانی ڕاهێنه‌ر هێرشه‌كانیان ده‌ست پێكرد ، به‌لاَم به‌هۆی هێڵه‌كانی به‌رگری و گۆڵپارێزان یاریزانانی هیچ كام له تیپه‌كان نه‌یان توانی تۆڕی گۆڵی یه‌ك بهه‌ژێنن و یاری له‌و گێمه به بێ گۆڵ به كۆتاهات .
گێمی دووه‌م :
یاریگه بووه جێگه‌ی ململانێی یاریزانان و هێرشه‌كان چڕتر بوونه‌وه بۆ تۆمار كردنی گۆڵ تا هه‌ر لایه‌كیان خاڵه‌كانیان به‌رز تر بكه‌نه‌وه و تا خوله‌كه‌كانی ناوه‌ڕاستی گێمی دووه‌م یاری به‌و ئاسته به‌رده‌وام بوو دواتر ئاستی یاریزانانی پێشمه‌رگه گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه بینی و زۆرترین كۆنترۆڵی تۆپیان له‌ده‌ست بوو به‌لاَم دووباره له‌م گێمه‌ش یاریزانانی هه‌ردوو تیم نه‌یان توانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن و سه‌رئه‌نجام یاری به بێ گۆڵ به كۆتاهات و هه‌رتیپێكیان خاڵێكیان به‌ده‌ست هێنا .
هه‌ر له یاریه‌كانی دوا ڕۆژی هه‌فته‌ی چواره‌می قۆناغی دووه‌م
هه‌ولێر × زاخۆ 2-0
زێره‌ڤانی × دهۆك 2-0