پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا چه‌ندین بڕیاری دا‌و یه‌كێك له بڕیاره‌كانی گۆرانكاری له كاتی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كان كردوو له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ یارییه‌كان دواخران .
ئه‌مه‌و یه‌كێتیه‌كه بڕیاری دا له ڕۆژی سێ شه‌ممه 11 / 2 / 2020 هه‌فته‌ی یانزه‌ی خولی پله یه‌كی كوردستان به‌ڕێوه ببات و هه‌روه‌ك یارییه‌كانی هه‌فته‌ی پانزه‌ی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی كوردستان بۆ ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی رێكه‌وتی 13 و 14 ی / 2 / 2020 دیاری كران و خشته‌ی یارییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .
یارییه‌كانی رۆژی پێنج شه‌ممه 2020/2/13
هه‌ولێر × برایه‌تی
سیروانی نوێ × نه‌ورۆز
یارییه‌كانی رۆژی هه‌ینی 2020/2/14
سۆران × دهۆك
هه‌ندرێن × شێروانه
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر × زاخۆ
ده‌ربه‌ندیخان × پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی