پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 6 / 2 / 2020 و به ئه‌نجام دانی دوو یاری ، هه‌فته‌ی یه‌كه‌می دووه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكات .
له‌م هه‌فته‌یه‌دا و له یه‌كه‌م یاری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز میوانداری له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات ، ئه‌و یارییه به ناوبژیوانی زانا عه‌بدولاَ ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست و ئه‌حمه‌د جه‌لال و ئه‌حمه‌د عه‌بدولاَ یاریده‌ده‌رانی یه‌كه‌م و دووه‌م و به‌رهه‌م مه‌حمود ناوبژیوانی چواره‌م به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئه‌مه‌و پاش گۆڕانكارییه‌كانی خۆی تیپه‌كه به به‌رگێكی نوێوه ده‌چێته‌وه نێو كێبڕكێكان و ئه‌وه‌ش به هیوایی بردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كان له‌م قۆناغه‌دا .
له لایه‌كی دیكه‌وه و دووه‌م یاری یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته‌كه یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا ده‌بێته میوانی یانه‌ی دهۆك .
ئه‌مه‌و خشته‌ی یارییه‌كانی ته‌واوی یاریه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :