ته‌ندروستی -
زاناكان له زانكۆی ئۆتاگۆ له نیوزله‌ندا ئاشكرایان كردوه پاسكیل سواری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به‌كارهێنانی بۆ ڕۆیشتن بۆ سه‌ر شوێنی كار و گه‌ڕانه‌وه ته‌ندروستیت به‌هێزتر ده‌كات و ماسولكه‌كانت پته‌و ده‌كات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری International Journal of Epidemiology بڵاوكراوه‌ته‌وه و توێژینه‌وه‌كه ماوه‌ی 15 ساڵی خایاندوه و %80 ی دانیشتوانی نیوزله‌ندا به‌شداریان تیادا كردوه كه توانای كاركردنیان هه‌یه.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پاسكیل بۆ هاتوچۆی ڕۆژانه‌یان به‌كارده‌هێنن ئه‌وه ئه‌گه‌ری پوكانه‌وه‌ی ماسولكه‌كانیان به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆ چونه سه‌ر كار و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه به‌كارده‌هێنن به له سه‌دا 13 كه‌متره .