پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتی قۆناغی دووه‌می كۆتایی شه‌تڕه‌نجی یاریزانانی یانه‌كانی عێراق و له نێو 26 یاریزانی به‌هێزی یارییه‌كه توانیان پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێهه‌می ڕیزبه‌ندی مسۆگه‌ر بكه‌ن ، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 12 / 12 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌رێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه پێشوازی كرد له هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یاریزانانی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی كۆتای پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق، له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕِێز ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه باسێكی له به‌هێزی پاڵه‌وانێتی عێراق كرد كه یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیویانه كێبڕكێیه‌كی به‌هێز ئه‌نجام بده‌ن و پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێهه‌می ڕیزبه‌ندی یان مسۆگه‌ر كردووه .
ئه‌سعه‌د سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه هه‌رده‌م پاڵپشتی له تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه‌یان و یاریزانان ده‌كه‌ن و ووتیشی ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كه‌ین بۆ قۆناغی كۆتایی یاریه‌كانی تا زۆرترین یاریزانانی پێشمه‌رگه له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دا نوێنه‌رایه‌تی بكه‌ن له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كاندا .
ئه‌مه‌و به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران و یاریزانان كردوو هیوایی بۆ خواستن كه به‌رده‌وام له پێشه‌نگ و به‌ره‌و پێش چووندابن و بتوانن نازناوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی تیم و تاك له ساڵی ئاینده‌ش بۆ خۆیان و یانه‌كه‌یان مسۆگه‌ر بكه‌ن .