پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی كراوه‌ی ئازه‌ر باینجان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ڕۆژی دوو شه‌ممه 9 / 12 / 2019 یاریه‌كانی شێوازی جیهانی له‌سه‌ر ئاستی كێشه جیاوازه‌كان ئه‌نجام درا .
له كێشی - 75 كغم ڕابه‌ر مه‌ولود توانی له یاری كۆمیته و دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و میدالیایی ئاڵتونی له‌مل كرا .
ئه‌مه‌و شایان ته‌ها له یاری كاتا به هه‌مان ئه‌نجام له یاریگه هاته ده‌ره‌وه و میدالیایی ئاڵتونی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
هه‌رچی شڤان عوسمانی پاڵه‌وانه له كێشی - 84 كغم و له یاری كۆمیته دوایی كێبڕِكێیه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ یاریزانێكی ئازه‌ر باینجانی توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و ئه‌نجامی ئه‌و یارییه‌ش به 3-2 خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یاریزانه ئازه‌رباینجانێكه به كۆتاهات كه ئه‌و یاریزانه پاڵپشت به هانده‌ر و یاریگه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامانه‌شیان ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه خۆش حاڵی خۆی پیشان دا‌و ده‌ست خۆشی له هاوكاره‌كانی له یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد كه هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر ( به‌ختیار ئه‌حمه‌د و شاخه‌وان ئه‌حمه‌د ) بوون و توانیویانه یه‌ك ده‌ست ئاستی ئه‌م یاریزانانه بگه‌یه‌نه ئاسته جیهانییه‌كان .
مورادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئاست به‌رزیی یاریزانانی پێشمه‌رگه ڕاهێنه‌ری سه‌رجه‌م ولاَتانی به‌شداری سه‌رسام كردووه و ده‌نا له بواری هونه‌ری هیچ كه‌م و كوڕیه‌ك له ئاستی یاریزانانمان نیه‌و وه ته‌نها نه‌بوونی پاڵه‌وانێتی یه له ولاَتی عێراق دا كه وه‌ك ولاَتانی ده‌ره‌وه به‌شیوه‌ی پێویست به‌ڕێوه ناچن ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه پاڵه‌وانانی ولاَتانی ده‌ره‌كی به‌هۆی بوونی زۆرترین پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان ئاسیتان به‌ره‌و پێش چووه و به‌دیار ده‌كه‌ون ، هه‌روه‌ك ئه‌رسه‌لان مورادی هیوایی خواست كه ولاَتی عێراقیش له و ولاَته بێت كه زۆرترین پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی لێ ئه‌نجام بدرێن و یاریزانانی ئێمه‌ش بێ به‌ش نه‌بن له‌و پاڵه‌وانێتیه نێو خۆییانه كه چه‌ندان یاریزانی ئاست به‌رزی جیهانی رومان تێبكه‌ن و به‌شداربن له یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كان دا .
له كۆتایش ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ر سوپاسی یانه‌كه‌ی كرده‌وه كه خه‌م خۆر و پاڵپشتی تیپی كاراتێن و پیرۆزبایی ئه‌و ده‌ست كه‌وته‌شی لێكردنه‌وه .