پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئازه‌ر باینجان بۆ شێوازی ئۆڵۆمپیك به كۆتاهات و دوو یاریزانی پێشمه‌رگه توانیان بۆ یه‌كه‌م جار له‌و شێوازه به‌شداری له كێبركێكانی بكه‌ن و میدالیایی برۆنز و زیویان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و له یاری كۆتایی ( فیناڵ ) ڕابه‌ر مه‌ولودی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له‌به‌رامبه‌ر یاریزانی ئازه‌ر باینجان نه‌یتوانی بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا و میدالیایی زیوی له‌مل كرا .
ئه‌مه‌و پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كان خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م میدالیاكانیان له‌مل كرا .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامانه‌ش ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، زۆریك له یاریزانه باشه‌كان له‌م پاڵه‌وانێتیه به‌شداریان كردوو بۆ ئێمه‌ش كه‌مێك جیاواز بوو شێوازی یاریه‌كان به‌لاَم خۆش به‌ختانه توانیمان پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌م له كێشه‌كانی -75 كغم و + 75 كغم به‌ده‌ست بهێنین كه خۆی له‌خۆیدا ئه‌م شیوازه سێ كێشه و له پاڵةوانێتی ئۆڵمپیادی یابان ده‌كرێت..
مورادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ڕۆژی دوو شه‌ممه 9 ی 12 / 2019 یاریه‌كانی شێوازی wkf ده‌ست پێده‌كات و به دڵنیایشه‌وه له‌و شێوازه یاریكردنه‌دا ئه‌نجامی به‌رچاو و كاریگه‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنین .