پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی سه‌ر زه‌وی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كار‌و به‌رنامه‌ی یه‌كێتیه‌كه باسی لێوه‌كرا بۆ داهاتوو پلان دانرا بۆ ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتیی و چالاكییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه و هه‌روه‌ك بڕیاره له داهاتوو پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی كوردستان بۆ ئاستی یاریزانه پێشكه‌وتوه‌كان ئه‌نجام بدرێت ، مه‌به‌ست له‌و پاڵه‌وانێتییه دیاری كردنی چوار یاریزانی یه‌كه‌م ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و به‌شداریان له پاڵه‌وانێتیه‌كانی ده‌ره‌وه دا .