ته‌ندروستی -
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن " ئه‌وه‌ی ده‌یخۆیت ته‌نها به‌رپرس نیه له ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ هاوكات كاتی خواردنی ژه‌مه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه هه‌یه"
ئه‌نجامه‌كامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌واوی خایاندوه تیایدا ئاشكرا بووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ژه‌می ئێواره دوای كاتژمێر 6 ی ئێواره ده‌خۆن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ زیاد ده‌كات كه له ئێستادا یه‌كێكه له نه‌خۆشیه بكوژه‌كان له جیهاندا..
ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وانه دره‌نگ نان ده‌خۆن ئه‌وه BMI له‌شیان به‌رزه و ئاستی شه‌كر و په‌ستانی خوێنیان به‌رزه و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ زیاد ده‌كات،.
نه‌كێشانی جگه‌ره و خواردنی خۆراكی ته‌ندروست له‌كاتی خۆیدا و زیاد نه‌بوونی كێشی له‌ش و جێگیر كردنی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن و په‌ستانی خوێن و شه‌كره و له‌گه‌ڵیدا خواردنی نانی ئێواره پێش كاتژمێر 6 چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی ئاسانن بۆ دووربوون له توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.